Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا صُمٌّۭ وَبُكْمٌۭ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ ۗ مَن يَشَإِ ٱللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴾
“And they who give the lie to Our messages are deaf and dumb, in darkness deep. Whomever God wills, He lets go astray; and whomever He wills, He places upon a straight way.”
[ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه ئه‌وانه كه‌ڕن هیچ شتێك نابیستن، وه لاڵن ناتوانن هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن، وه له تاریكی كوفر‌و نه‌زانی و دوودڵیدان چۆن ئه‌مانه رێگاى راست ده‌دۆزنه‌وه [ مَنْ يَشَإِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره ویستی لێ بێت گومڕاى ئه‌كات به دادپه‌روه‌رى خۆى ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ و ڕێگای هیدایه‌ت نه‌گرێته به‌رو به‌دوای هیدایه‌تدا نه‌گه‌ڕێ [ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٣٩) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت ئه‌یخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست به‌فه‌زڵی خۆی ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و به‌دوای هیدایه‌تدا بگه‌ڕێ.