Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَنذِرْ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴾
“And warn hereby those who fear lest they be gathered unto their Sustainer with none to protect them from Him or to intercede with Him, so that they might become [fully] conscious of Him.”
[ وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌و قورئانه پیرۆزه ئینزاری ئه‌و كه‌سانه بكه كه ئه‌ترسێن له‌وه‌ی كه له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره حه‌شریان بكات و زیندوویان بكاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات [ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ ] كه له‌و ڕۆژه‌دا هیچ دۆست و خۆشه‌ویستێكیان نیه كه دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستییان بكات، وه هیچ پشتیوانێكیان نیه كه پشتیوانیان بێت، وه سه‌رخه‌رو تكاكارێكیان لای خوای گه‌وره نیه تكایان بۆ بكات [ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (٥١) ] به‌ڵكو به‌م ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه.