Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَطْرُدِ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ ۖ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَىْءٍۢ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِم مِّن شَىْءٍۢ فَتَطْرُدَهُمْ فَتَكُونَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“Hence, repulse not [any of] those who at morn and evening invoke their Sustainer, seeking His countenance. Thou art in no wise accountable for them-just as they are in no wise accountable for thee -and thou hast therefore no right to repulse them: for then thou wouldst be among the evildoers.”
{فەرمان كردن بەڕێزگرتن لە فەقیرو هەژاران} [ وَلَا تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ] (ئیبن مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: ده‌سه‌ڵاتدارانى قوڕه‌یش به لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - تێپه‌ڕین كه (خه‌باب و صوهه‌یب و بیلال و عه‌ممار) ى لا بوو، وتیان ئه‌ى محمد ئایا تۆ به‌مانه رازى بوویت؟ ئایا ئێمه شوێن ئه‌مانه بكه‌وین؟ ئه‌مانه ده‌ربكه ئێمه شوێنت ده‌كه‌وین، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رمه‌كه كه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه به به‌یانیان و ئێواران و زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران ئه‌خوێنن، یاخود به به‌یانیان و ئێواران نوێژ بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ته‌نها مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه واته: موسڵمانه فه‌قیرو هه‌ژاره‌كان [ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِمْ مِنْ شَيْءٍ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر خۆیانه وه لێپرسینه‌وه‌ی تۆش له‌سه‌ر خۆته هیچ شتێكی ئه‌وان نایه‌ته سه‌رشانی تۆ بۆچی ده‌ریانده‌كه‌ی [ فَتَطْرُدَهُمْ ] ده‌ریانمه‌كه به‌ڵكو بایه‌خیان پێ بده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلی دینن [ فَتَكُونَ مِنَ الظَّالِمِينَ (٥٢) ] ئه‌گه‌ر ئه‌م موسڵمانه فه‌قیرو هه‌ژارانه ده‌ركه‌یت كه زیكر‌و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كافران موسڵمان بن و گرنگی و بایه‌خ به‌وان بده‌ی ئه‌مه تۆ به‌م حاڵه‌ت سته‌مێكت له‌وان كردووه‌و له سته‌مكاران ئه‌بیت.