Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لِّيَقُولُوٓا۟ أَهَٰٓؤُلَآءِ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنۢ بَيْنِنَآ ۗ أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَعْلَمَ بِٱلشَّٰكِرِينَ ﴾
“For it is in this way that We try men through one another - to the end that they might ask, "Has God, then, bestowed His favour upon those others in preference to us?" Does not God know best as to who is grateful [to Him]?”
[ وَكَذَلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ ] به‌م شێوازه هه‌ندێك له كافرانمان به هه‌ندێكیان تاقیكردۆته‌وه، واته: خۆبه‌گه‌وره‌زان و ده‌سه‌ڵاتدارانمان به لاوازه‌كان تاقیكردۆته‌وه، یاخود كافران كه ده‌سه‌ڵاتدارو خۆبه‌گه‌وره‌زانن تاقیمان كردونه‌ته‌وه به‌و موسڵمانه لاوازانه [ لِيَقُولُوا أَهَؤُلَاءِ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ بَيْنِنَا ] تا كافران بڵێن: ئایا له‌ناو ئێمه‌دا خوای گه‌وره ڕێزی له‌مانه ناوه‌و ئه‌مانه‌ی كردووه به موسڵمان به‌وه‌ی كه ئه‌مان له‌سه‌ر حه‌ق بن و ئێمه له‌سه‌ر باتڵ بین خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ: [ أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِالشَّاكِرِينَ (٥٣) ] ئایا خوای گه‌وره خۆی زاناتر نیه كه كێ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ده‌كات و كێ شایه‌نی هیدایه‌ته وه كێیش ئینكاری فه‌زڵ و چاكه‌ى خوای گه‌وره ده‌كات بۆ ئێوه‌و ڕه‌خنه ئه‌گرن و گله‌یی ئه‌كه‌ن.