Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ إِنِّى عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَكَذَّبْتُم بِهِۦ ۚ مَا عِندِى مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِۦٓ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ يَقُصُّ ٱلْحَقَّ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْفَٰصِلِينَ ﴾
“Say: "Behold, I take my stand on a clear evidence from my Sustainer-and [so] it is to Him that you are giving the lie! Not in my power is that which [in your ignorance] you so hastily demand: judgment rests with none but God. He shall declare the truth, since it is He who is the best judge between truth and falsehood."”
{حوكم‌و بڕیاردان تەنها بۆ خوایە} ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه بكه‌وم كه‌واته من گومڕا بوومه وه من كه‌سێك نابم له هیدایه‌تدراوان [ قُلْ إِنِّي عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: من له‌سه‌ر چاوڕۆشنى و حه‌ق و یه‌قینم له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و وه‌كو ئێوه نیم له‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو بژیم [ وَكَذَّبْتُمْ بِهِ ] وه ئه‌وه ئێوه‌ن كه ئه‌و حه‌قه به‌درۆ ئه‌زانن كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم هاتووه [ مَا عِنْدِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ ] ئه‌وه‌ی كه ئێوه داوای ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه سزاتان بۆ بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره یان داوای موعجیزه له من ئه‌كه‌ن ئه‌وه نه سزای ئێوه‌و نه موعجیزه به‌ده‌ست منه [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] له هه‌موو شتێك‌دا حوكم و بڕیار هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه له‌وه‌ی كه ئێوه داوای ئه‌كه‌ن یان پێشنیاری ده‌كه‌ن، ویستى لێبێت سزادانتان دوا ده‌خات و ویستى لێبێت پێشى ده‌خات [ يَقُصُّ الْحَقَّ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه حه‌قتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و بۆتان باس ده‌كات [ وَهُوَ خَيْرُ الْفَاصِلِينَ (٥٧) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره باشترین خوایه كه بڕیار ئه‌دات له نێوان حه‌ق و باتڵ وه لێكیان جیا ده‌كاته‌وه.