Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَآ إِلَّا هُوَ ۚ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۚ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍۢ فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍۢ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ ﴾
“For, with Him are the keys to the things that are beyond the reach of a created being's perception: none knows them but He. And He knows all that is on land and in the sea; and not a leaf falls but He knows it; and neither is there a grain in the earth's deep darkness, nor anything: living or dead, but is recorded in [His] clear decree.”
{تەنها خوا غەیب دەزانێت} [ وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ ] وه كلیله‌كانی غه‌یب ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و هیچ كه‌سێك غه‌یب و نهێنی نازانێ ته‌نها خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ [ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه هه‌رچی له وشكانی و ده‌ریادا هه‌یه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه [ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا ] وه گه‌ڵای هیچ دارێك هه‌ڵناوه‌رێ و به‌رنابێته‌وه ئیلا خوای گه‌وره زانیاری پێیه گه‌ڵای ئه‌و داره كه‌ی پێ ئه‌گات، وه كه‌ی زه‌رد ئه‌بێ، وه كه‌ی هه‌ڵئه‌وه‌رێ، (ئینو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت هیچ دارێك نیه له وشكانى یان ده‌ریا ئیلا فریشته‌یه‌كى پێ سپێردراوه كه ده‌ینوسێت كه‌ى گه‌ڵاى ئه‌و داره چه‌كه‌ره ده‌كات و سه‌وز ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و وشك ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێت [ وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٥٩) ] وه هیچ تۆ و دانه‌وێڵه‌یه‌ك نیه له تاریكی و ناخی زه‌ویدا یاخود هیچ شتێكی ته‌ڕ یان وشك له‌سه‌ر زه‌ویدا نیه ئیلا خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ) دا باسی هه‌ر هه‌مووی كردووه‌و زانیارى پێى هه‌یه.