Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَهُوَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُم بِٱلَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُم بِٱلنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَىٰٓ أَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴾
“And He it is who causes you to be [like] dead at night, and knows what you work in daytime; and He brings you back to life each days in order that a term set [by Him] be fulfilled. In the end, unto Him you must return: and then He will make you understand all that you were doing [in life].”
[ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه به شه‌و ئێوه ئه‌خه‌وێنێ (يَتَوَفَّاكُمْ) وه‌فات به‌مانای خه‌وتن دێت [ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُمْ بِالنَّهَارِ ] وه زانیاری هه‌یه كه به ڕۆژ ئێوه چ كرده‌وه‌یه‌كتان كردووه له چاك و خراپ [ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ ] پاشان به‌ڕۆژ به‌خه‌به‌رتان دێنێته‌وه [ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُسَمًّى ] بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراوی خۆتان به‌سه‌ر به‌رن [ ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٦٠) ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه له رۆژى قیامه‌ت پاشان خوای گه‌وره هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامتان داوه.