Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا رَأَيْتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦ ۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيْطَٰنُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ ٱلذِّكْرَىٰ مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“NOW, whenever thou meet such as indulge in [blasphemous] talk about Our messages, turn thy back upon them until they begin to talk of other things and if Satan should ever cause thee to forget [thyself], remain not, after recollection, in the company of such evildoing folk,”
{دانەنیشتن لە مەجلیسی خراپەكاراندا} [ وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - كاتێك ئه‌و كه‌سانه ئه‌بینی كه ڕۆئه‌چن له ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌وه‌ی به‌درۆی ئه‌زانن و ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] ئه‌وا تۆ پشتیان تێ بكه‌و له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشه، وه ئه‌گه‌ر دانیشتبووی ئه‌وه ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێله [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا قسه‌كانیان ئه‌گۆڕن و ئه‌چنه سه‌ر باس و خواسێكی تر، كه نه‌هی كراوه له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفر ئه‌كه‌ن، وه نه‌هی كردنه له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی بیده‌عیشدا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه دروست نیه مرۆڤـ له‌گه‌ڵیان دابنیشێ [ وَإِمَّا يُنْسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَى مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٦٨) ] وه ئه‌گه‌ر شه‌یتان ئه‌وه‌ی له‌بیرت برده‌وه كه هه‌ڵسیت و ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێلی دوای ئه‌وه‌ی كه بیرت كه‌وته‌وه‌و یادت خرایه‌وه ئه‌و كاته دامه‌نیشه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار كه گاڵته به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره یان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ن.