Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلْحَبِّ وَٱلنَّوَىٰ ۖ يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ ٱلْمَيِّتِ مِنَ ٱلْحَىِّ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴾
“VERILY, God is the One who cleaves the grain and the fruit-kernel asunder, bringing forth the living out of that which is dead, and He is the One who brings forth the dead out of that which is alive. This, then, is God: and yet, how perverted are your minds!”
{توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ إِنَّ اللَّهَ فَالِقُ الْحَبِّ وَالنَّوَى ] به دڵنیایى خوای گه‌وره دانه‌وێڵه‌و ناوك و تۆ‌و ئه‌وه‌ى كه له‌ناو زه‌ویدایه هه‌ر هه‌مووی له‌ت ده‌كات، وه دار‌و دره‌ختی جۆراوجۆرى لێ ئه‌ڕوێنێ [ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] زیندوو ده‌رده‌كات له مردوو، واته: مرۆڤـ دروست ده‌كات له دڵۆپه ئاوێك، یاخود باڵنده دروست ده‌كات له هێلكه، یاخود مرۆڤێكى موسڵمان له باوكێكى كافر دروست ده‌كات [ وَمُخْرِجُ الْمَيِّتِ مِنَ الْحَيِّ ] به پێچه‌وانه‌یشه‌وه له زیندوو مردوو ده‌رده‌كات بۆ نموونه: له باڵنده‌یه‌ك كه زیندووه هێلكه ده‌رئه‌كات، له مرۆڤێك كه زیندووه مه‌نی ده‌رئه‌كات، له موسڵمانێك كه زیندووه كافر ده‌رئه‌كات كه ئه‌م پێچه‌وانانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ ذَلِكُمُ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ی ئه‌م كار‌و ئیشه سه‌رسوڕهێنه‌رانه ده‌كات ته‌نها خوای گه‌وره‌یه [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٩٥) ] ئیتر بۆچی ئێوه له حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ له كاتێكدا كه ئه‌م توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خوای گه‌وره ئه‌بینن وه ئه‌زانن.