Al-Mumtahana • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّمَا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ وَظَٰهَرُوا۟ عَلَىٰٓ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ﴾
“God only forbids you to turn in friendship towards such as fight against you because of [your] faith, and drive you forth from your homelands, or aid [others] in driving you forth: and as for those [from among you] who turn towards them in friendship; it is they, they who are truly wrongdoers!”
[ إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَى إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلَّوْهُمْ ] بەڵام خوای گەورە تەنها نەهیتان لێ ئەكات سەبارەت بەو كەسانەی كە كوشتاری ئێوەیان كردووە لە پێناو دینەكەتاندا، وە ئێوەیان لە ماڵ و حاڵی خۆتان دەركردووەو پشتیوانی كافرانیان كردووە لەسەر كوشتار كردن و دەركردنی ئێوە خوای گەورە رێگریتان لێ ئەكات كە ئەوانەتان خۆش نەوێ وە نەیانكەنە دۆست و پشتیوان و سەرخەری خۆتان [ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٩) ] وە هەر كەسێك ئەوانی خۆش بوێ وە ئەوان سەربخات و پشتیوانیان بكات بەڕاستی ئەوانە زاڵم و ستەمكارن .