As-Saff • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴾
“ALL THAT IS in the heavens and all that is on earth extols God's limitless glory: for He alone is almighty, truly wise!”
سووره‌تی (صه‌ف) (واته: پۆل) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى¬یه‌و (١٤) ئایه‌ته (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) ده‌فه‌رمێت: رۆژێك له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان وتمان كێ ده‌چێت بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پرسیارى لێبكات خۆشه‌ویستترین كرده‌وه لاى خواى گه‌وره چیه تا ئه‌نجامى بده‌ین؟ كه‌س نه‌ڕۆیشت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیاوێكى نارد بۆ لامان هه‌موومانى كۆكرده‌وه‌و خواى گه‌وره ئه‌م سووره‌ته‌ى دابه‌زاندو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو سووره‌ته‌كه‌ى به‌سه‌رماندا خوێنده‌وه بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه له مرۆڤ و جنی و مه‌لائیكه‌ت و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و گیانله‌به‌رو بێ‌گیان هه‌موویان خوای گه‌وره به پاك و مونه‌زه‌ه ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك وه زیكر‌و یادو عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.