As-Saff • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Why do you say one thing and do another?”
{ده‌بێت قسه‌و كرده‌وه یه‌ك بێت} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (٢) ] پێش ئه‌وه‌ى جیهاد پێویست بێت كه‌سانێك له باوه‌ڕداران وتیان خۆزگه ده‌مانزانى خۆشه‌ویستترین كرده‌وه لاى خواى گه‌وره چیه تا ئه‌نجاممان بدایه، خواى گه‌وره رایگه‌یاند خۆشه‌ویستترین كرده‌وه لاى خواى گه‌وره ئیمان هێنان و جیهاد كردنه، دواتر له‌سه‌ر كه‌سانێك له باوه‌ڕداران قورس بوو، یان له غه‌زاى ئوحود تێك‌شكان خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ی باوه‌ڕداران بۆچی قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن كه به كرده‌وه جێبه‌جێی ناكه‌ن و نایسه‌لمێنن، یاخود وتراوه له‌سه‌ر مونافیقان دابه‌زیوه كه وتیان: كوشتارمان كرد‌و نه‌یانكرد بوو، وه به‌ڵێنیان به موسڵمانان دابوو سه‌ریانبخه‌ن و سه‌ریاننه‌خستن، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێویست بوونى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێن).