As-Saff • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِى وَقَد تَّعْلَمُونَ أَنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ ۖ فَلَمَّا زَاغُوٓا۟ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ ﴾
“Now when Moses spoke to his people, [it was this same truth that he had in mind:] "O my people! Why do you cause me grief, the while you know that I am an apostle of God sent unto you?" And so, when they swerved from the right way, God let their hearts swerve from the truth: for God does not bestow His guidance upon iniquitous folk.”
{ به‌نى ئیسرائیل ئازارى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌ده‌ن} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي ] وه كاتێك كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم بۆچی ئازارم ئه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانم ئه‌كه‌ن یان جوێنم پێ ده‌ده‌ن و قسه‌ی ناشیرینم پێ ئه‌كه‌ن، یاخود تانه‌و ته‌شه‌رم لێ ئه‌ده‌ن [ وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ ] له كاتێكدا كه ئه‌زانن من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م و بۆ لای ئێوه نێردراوم [ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ] كاتێك له شوێنكه‌وتنى حه‌ق لایاندا به‌وه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یاندا خوای گه‌وره زیاتر دڵیانی له‌سه‌ر حه‌ق و هیدایه‌ت لادا [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (٥) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی فاسق نادات كه له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچووبێتن.