Al-Munaafiqoon • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَنفِقُوا۟ مِن مَّا رَزَقْنَٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَآ أَخَّرْتَنِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ﴾
“And spend on others out of what We have provided for you as sustenance, ere there come a time when death approaches any of you, and he then says, "O my Sustainer! If only Thou wouldst grant me a delay for a short while, so that I could give in charity and be among the righteous!"”
ببەخشن پێش مردن [ وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ (١٠) ] وە ئێوە ببەخشن لە پێناو خوای گەورە لەو ماڵەی كە پێمان بەخشیون، وتراوە: زەكات بدەن یان سەدەقەو خێر بكەن پێش ئەوەی مردن بگاتە یەكێكتان، واتە: مردنتان بۆ بێ ئەو كاتە لەسەرەمەرگدا بڵێی ئەی پەروەردگار خۆزگە مۆڵەتت ئەدام و تەمەنت درێژ دەكردمەوەو مردنمت دوائەخست تا كاتێكی كەم و كورت بۆ ئەوەى سەدەقەو خێرم بكردایەو ببوومایە لە پیاوچاكان, (عبداللەی كوڕی عەبباس) ئەفەرمووێ: هەر كەسێك ماڵی هەبێ و بتوانێ بچێ بۆ حەج و نەچێت، یان زەكاتى لەسەر پێویست بێت و نەیدات ئەوە لەو كەسانەیە كە لەسەرەمەرگدا داواى گەڕانەوە دەكات و ڕۆژی قیامەت پەشیمان ئەبێتەوە .