Al-Munaafiqoon • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ جُنَّةًۭ فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴾
“They have made their oaths a cover [for their falseness], and thus they turn others away from the Path of God. Evil indeed is all that they are wont to do:”
[ اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئەوان ئەم سوێندە درۆیینانەیان كردووە بە قەڵغان و بەربەستێك خۆیانی پێ ئەپارێزن لە كوشتن وە بەهۆی ئەمەیشەوە ڕێگری ئەكەن لە بڵاو بوونەوەی دینی خوای گەورەو خەڵكى پێ دەخەڵەتێنن [ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٢) ] كە ئەمەیش خراپترین كارە ئەوان ئەیكەن كە نیفاق و ڕێگری كردنیانە لە دینی خوای گەورە .