At-Taghaabun • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴾
“NO CALAMITY can ever befall [man] unless it be by God's leave: hence, whoever believes in God guides his [own] heart [towards this truth]; and God has full knowledge of everything.”
[ مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] هیچ بەڵاو موسیبەتێك ڕوونادات ئیللا بە ئیزن و قەزاو قەدەری خوای گەورەیە [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ] وە هەر كەسێك ئیمان بێنێ بە خوای گەورەو بزانێ ئەمەى توشى بووە لەلایەن خوای گەورەوەیەو ئارام بگرێ و شوكری خوای گەورە بكات و چاوەڕوانى پاداشت بێت و بڵێت: (إنا لله وإنا إلیە راجعون) ئەوا خوای گەورە هیدایەتی دڵی ئەدات و باشترى پێدەبەخشێت [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١١) ] وە خوای گەورە زۆر زانایە بە هەموو شتێك و هیچ شتێكى لێ ناشاردرێتەوە .