At-Taghaabun • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ مِنْ أَزْوَٰجِكُمْ وَأَوْلَٰدِكُمْ عَدُوًّۭا لَّكُمْ فَٱحْذَرُوهُمْ ۚ وَإِن تَعْفُوا۟ وَتَصْفَحُوا۟ وَتَغْفِرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Behold, some of your spouses and your children are enemies unto you: so beware of them! But if you pardon [their faults] and forbear, and forgive-then, behold, God will be much-forgiving, a dispenser of grace.”
هەندێك ژن و منداڵ دوژمنن! [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ ] ئەی باوەڕداران لەناو خێزانەكان و مناڵەكانتاندا كەسانێك هەن كە دوژمنی ئێوەن لەبەر ئەوەی ڕێگریتان لێ ئەكەن لە خێرو چاكە، یان تووشی تاوانتان ئەكەن جا ئاگاداریان بن و لەو شتانەدا بە قسەیان مەكەن. لێخۆشبوو بن خوا لێتان خۆش دەبێت [ وَإِنْ تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا ] بەڵام ئەگەر ئێوە لێبووردەو لێخۆشبوو بن و لێیان خۆش بن و لۆمەیان نەكەن [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤) ] ئەوە بە دڵنیایی خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو و بەبەزەییە، (ئیبنو عەبباس) دەفەرمێت: ئەم ئایەتە لەسەر پیاوانێك دابەزى كە لە مەككە موسڵمان بوون، ویستیان كۆچ بكەن بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم خێزان و منداڵەكانیان رێگایان نەدان، دواتر كاتێك هاتن بینیان خەڵكى لە دین شارەزا بوونە ویستیان سزاى خێزان و منداڵەكانیان بدەن خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد).