At-Taghaabun • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ ﴾
“Your worldly goods and your children are but a trial and a temptation, whereas with God there is a tremendous reward.”
[ إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ ] بەڕاستی ماڵ و منداڵتان تاقیكردنەوەیەو خوای گەورە بەهۆی ماڵ و منداڵەوە تاقیتان ئەكاتەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتارى دەدا، ئیمامى (حەسەن و حوسێن) منداڵ بوون هاتن و دەكەوتن، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەسەر مینبەرەكەى دابەزى و هەڵیگرتن و لە پێش خۆى داینان و فەرمووى: (خواى گەورە راستى فەرمووە كە ماڵ و منداڵ تاقیكردنەوەن، ئەم دوو منداڵەم بینى دەڕۆیشتن و دەكەوتن خۆم بۆ نەگیرا تا وتارەكەم بڕى و هەڵمگرتن) [ وَاللَّهُ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (١٥) ] وە لە رۆژى قیامەت ئەجرو پاداشتێكی زۆر گەورە لای خوای گەورە هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە بەهۆی ماڵ و منداڵەوە تووشی تاوان نابن وە لە گوێڕایەڵی خوای گەورە لانادەن .