At-Taghaabun • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِن تُقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَٰعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ ﴾
“If you offer up to God a goodly loan, He will amply repay you for it, and will forgive you your sins: for God is ever responsive to gratitude, forbearing,”
[ إِنْ تُقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] ئەگەر ئێوە قەرزێكی باش بە خوای گەورە ببەخشن، واتە: ماڵەكانتان لە پێناو خوای گەورە ببەخشن بە نیەتێكی پاكەوە ئەوە خوای گەورە چەند قاتێك ئەجرو پاداشتان ئەداتەوە یەك بە دە تا یەك بە حەوت سەد تا زیاتر مەگەر خوای گەورە خۆی بزانێ، وە لە تاوانەكانتان خۆش ئەبێ [ وَاللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ (١٧) ] وە خوای گەورە سوپاسی هەر كەسێك ئەكات كە كردەوەی چاك بكات وە لەسەر كەم پاداشتی زۆر ئەداتەوە, وە پەلە ناكات لە سزادانی خراپەكاران.