At-Taghaabun • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌۭ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌۭ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴾
“He it is who has created you: and among you are such as deny this truth, and among you are such as believe [in it]. And God sees all that you do.”
[ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنْكُمْ كَافِرٌ وَمِنْكُمْ مُؤْمِنٌ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە ئێوەش هەتانە كافرە وە هەتانە باوەڕدارە, هەیە كوفری هەڵبژاردووە بە ویستی خۆی، وە هەیشە ئیمانی هەڵبژاردووە [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢) ] وە خوای گەورە زۆر بینایە بە كردەوەكانی ئێوەو هەموو شتێك ئەبینێ و هیچ شتێكی لێناشاردرێتەوە .