At-Tahrim • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَدْ فَرَضَ ٱللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَٰنِكُمْ ۚ وَٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ ﴾
“God has already enjoined upon you [O believers] the breaking and expiation of [such of] your oaths [as may run counter to what is right and just]: for, God is your Lord Supreme, and He alone is all-knowing, truly wise.”
[ قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ ] خوای گەورە بۆی تەشریع كردوون كە ئەو سوێندەی كە خواردووتانە سوێندەكەتان هەڵبوەشێننەوەو كەفارەتی بدەن بەوەی كۆیلەیەك ئازاد بكەن، كە نەبوو ژەمە خواردنێك بدەن بە دە فەقیرو دە فەقیر تێر بكەن, یاخود جل و بەرگیان بۆ بكەن، ئەگەر كەسێك نەیتوانی ئەو كاتە سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت، (وە ئەگەر كەسێك شتێكى حەڵاڵى لە خۆى حەرام كرد وەكو خواردن و خواردنەوەو پۆشاك و خێزان بەو قسەیە حەرام نابێت بەڵام كەفارەتى سوێند خواردن دەكەوێتە سەرى) [ وَاللَّهُ مَوْلَاكُمْ ] وە هەر خوای گەورە پشتیوان و سەرخەرو یارمەتیدەری ئێوەیە [ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (٢) ] وە خوای گەورە زۆر زاناو كاربەجێیە .