Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ نٓ ۚ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ ﴾
“Nun. CONSIDER the pen, and all that they write [therewith]!”
سووره‌تی (قه‌له‌م) (واته: پێنووس) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٥٢) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ن ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتوون فه‌زڵى قه‌ڵه‌م و زانست [ وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ (١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به قه‌ڵه‌م و به‌و زانست و زانیاریانه‌ی كه ئێوه به قه‌ڵه‌م ئه‌ینووسن، یاخود سوێند خواردنه به‌و قه‌ڵه‌مه‌ی كه خوای گه‌وره یه‌كه‌م شت دروستی كرد له دوای (له‌وح و كورسی و عه‌رش و ئاو) وه فه‌رمانی پێ كرد به نووسینى هه‌موو شتێك كه ڕوو ئه‌دات تا ڕۆژی قیامه‌ت، یاخود هه‌موو قه‌ڵه‌مێك ئه‌گرێته‌وه، (وریا كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكیه كه خواى گه‌وره فێرى نوسینى كردوون كه هه‌موو زانسته‌كان به‌هۆیه‌وه ده‌ستده‌خه‌ن).