Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هَمَّازٍۢ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍۢ ﴾
“[or to] the slanderer that goes about with defaming tales,”
[ هَمَّازٍ ] كه‌سێكه ڕووبه‌ڕوو گاڵته به خه‌ڵك ئه‌كات و تانه‌و ته‌شه‌ریان لێده‌دات، (لَمَّاز) ئه‌وه‌ی كه له پاشمله گاڵته به خه‌ڵكى ده‌كات، یاخود ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ست و به پێڵوی چاو و به برۆ و ئه‌وانه گاڵته به خه‌ڵكى ده‌كات [ مَشَّاءٍ بِنَمِيمٍ (١١) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووزمانی ئه‌كه‌ن و له نێوان خه‌ڵكیدا قسه دێنن و قسه ئه‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاژاوه‌و كێشه بخه‌نه نێوان خه‌ڵكیه‌وه، كه ئه‌مانه ناچنه به‌هه‌شته‌وه.