Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّا بَلَوْنَٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ ﴾
“[As for such sinners,] behold, We [but] try them as We tried the owners of a certain garden who vowed that they would surely harvest its fruit on the morrow,”
{به‌سه‌رهاتى هاوه‌لآنى باخه‌كه} [ إِنَّا بَلَوْنَاهُمْ كَمَا بَلَوْنَا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ ] ئێمه كافرانی مه‌ككه‌مان تاقیكرده‌وه به برسێتی و نه‌بوونی كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دوعای لێ كردن، هه‌روه‌كو چۆن هاوه‌ڵانی باخه‌كه‌مان تاقیكرده‌وه، هاوه‌ڵانی باخه‌كه سێ برا بوونه له دێیه‌ك بوونه ناوی (ضهروان) بووه دوو (فه‌رسه‌خ) واته: شه‌ش میل له (صه‌نعا)ی پایته‌ختی (یه‌مه‌ن)ه‌وه دوور بووه، یاخود وتراوه: له (حه‌به‌شه) بووه، ئه‌مانه باوكێكی چاكیان هه‌بووه كه باخ و بێستانی هه‌بووه كه جۆره‌ها میوه‌و به‌روبوومى هه‌بووه‌و ساڵانه كردوویه‌تی به سێ به‌شه‌وه: به‌شێكی له ڕێی خوا كردووه به خێر‌و زه‌كاتی لێداوه، به‌شێكیشی بۆ خۆی و ماڵ و منداڵی داناوه، به‌شێكیشی بۆ بنه‌تۆو و مه‌سره‌فه‌كه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو هه‌ڵگرتووه، كه باوكیان مرد ئه‌مان وتیان: باوكمان له هه‌ڵه‌دا بووه‌و نه‌زان بووه كه ئه‌م ماڵه‌ی ئاوا لێ كردووه ئێستا به‌رهه‌مه‌كه كه‌مه وه ماڵ و منداڵمان زۆره‌و به‌شمان ناكات، ویستوویانه فه‌قیرو هه‌ژاری لێ بێبه‌ش بكه‌ن، كه ئێستا خوای گه‌وره باسی به‌سه‌رهاته‌كه‌یان ئه‌كات [ إِذْ أَقْسَمُوا لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ (١٧) ] كاتێك له دوای وه‌فاتی باوكیان سوێندیان خوارد ئه‌بێ به‌رهه‌می باخه‌كه‌مان بڕنین له به‌ره‌به‌یانی زوودا پێش ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك ئاگاداربێ و به‌خه‌به‌ر بێ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌قیرو هه‌ژار نه‌چێ و داوایان لێ نه‌كات.