Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَطَافَ عَلَيْهَا طَآئِفٌۭ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَآئِمُونَ ﴾
“whereupon a visitation for thy Sustainer came upon that [garden] while they were asleep,”
[ فَطَافَ عَلَيْهَا طَائِفٌ مِنْ رَبِّكَ وَهُمْ نَائِمُونَ (١٩) ] ئه‌مان شه‌و ئه‌و بڕیاره‌یانداو خه‌وتن، له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ئافه‌ت و به‌ڵایه‌ك یان ئاگرێك دای له باخ و بێستانه‌كه‌یان و هه‌ر هه‌مووی سووتاند، یاخود ئیمامى (قورتوبی) ده‌فه‌رمێت: جبریل باخه‌كه‌یانى له ره‌گه‌وه هه‌ڵكه‌ندو بردى بۆ مه‌ككه‌و ته‌وافى پێكرد به ده‌ورى كه‌عبه‌دا، پاشان بردى بۆ (تائیف)، هه‌ر بۆیه پێى وتراوه (تائیف) واته:ته‌وافكار، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نیه‌ت و نیازێكى خراپى هه‌بێت و هه‌وڵى جێبه‌جێ كردنى بدات به‌ڵام بۆى نه‌گونجێت ئه‌وا له‌سه‌رى گوناهبار ده‌بێت و شایانى سزایه).