Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍۢ ﴾
“for, behold, thou keepest indeed to a sublime way of life;”
{ره‌وشت به‌رزى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ (٤) ] وه تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاكارو ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقێكی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌رزی، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌شه‌رم و به‌زه‌یى و به‌ڕێزو ئازا‌و جوامێر‌و بوێر‌و هێمن و ئارام و لێبورده‌و لێخۆش‌بوو نه‌رمونیان و خۆبه‌كه‌مزان و راستگۆ وده‌ست پاك و ده‌م پاك و داوێن پاك و دڵ پاك و ده‌روون پاك بووه، یاخود (خُلُق) به مانای دینیش هاتووه تۆ له‌سه‌ر دینێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی، ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - قورئان بووه‌و قورئانی پیرۆزی له خۆیدا جێبه‌جێ كردووه‌و بۆ ئه‌وه نێردراوه تا ره‌وشته جوانه‌كان ته‌واو بكات.