Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ ﴾
“for, behold, though I may give them rein for a while, My subtle scheme is exceedingly firm!”
[ سَنَسْتَدْرِجُهُمْ مِنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (٤٤) ] نازو نیعمه‌تیان پێ ده‌به‌خشین تا بێ‌ئاگا ئه‌بن و پله پله و ورده ورده له ناكاودا به سزا ئه‌یانبه‌ینه‌وه كه هیچ بواری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان نه‌بێت وه هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر بینیتان مرۆڤ تاوان ده‌كات و خواى گه‌وره پێى ده‌به‌خشێت ئه‌وا بزانن ئیستیدراجه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تاوان بكات تا له ناكاو خواى گه‌وره ده‌یباته‌وه) [ وَأُمْلِي لَهُمْ ] وه زیاتر مۆڵه‌تیان ئه‌ده‌مێ و دوایان ده‌خه‌م [ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (٤٥) ] به دڵنیایی نه‌خشه‌و پیلانی من زۆر به‌هێزه‌و هیچ كه‌سێك له ده‌ست من ڕزگاری نابێ.