Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ ﴾
“[Be patient:] for this is nought else but a reminder [from God] to all mankind.”
[ وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (٥٢) ] وه ئه‌م قورئانه ته‌نها زیكر‌و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو جیهان، كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر دوعا‌و ڕوقیه‌ی ئه‌خوێند بۆ خۆپاراستن له چاوی جنی و مرۆڤ، به‌ڵام كاتێك كه سووره‌تی (ناس و فه‌له‌ق) دابه‌زی وازی له هه‌مووی هێنا ته‌نها بۆ خۆپاراستن ئه‌م دوو سووره‌ته‌ی ئه‌خوێند، وه ده‌فه‌رمێت: (نه‌فه‌س و چاوپیسى حه‌قه، وه ئه‌گه‌ر شتێك پێش قه‌ده‌ر بكه‌وتایا ئه‌وا نه‌فه‌س و چاو پێشى ده‌كه‌وت)، وه ده‌فه‌رمێت: (نه‌فه‌س و چاوپیسى مرۆڤ ده‌كوژێت و ده‌یخاته گۆڕه‌وه، وه وشتریش ده‌خاته ناو مه‌نجه‌ڵه‌وه)، وه ده‌فه‌رمێت: (په‌نا بگرن به خوا چونكه نه‌فه‌س و چاوپیسى حه‌قیقه‌تى هه‌یه‌و كاریگه‌رى هه‌یه)، وه ده‌فه‌رمێت: (زۆربه‌ى ئه‌ممه‌ته‌كه‌م له پاش قه‌زاو قه‌ده‌ر به هۆى نه‌فه‌س و چاوپیسى¬یه‌وه ده‌مرن) خۆپاراستن له چاوپیسان به خوێندنى زیكره‌كانى به‌یانیان و ئێواران و خه‌وتنان و زیكره‌كانى تر ده‌بێت، به تایبه‌تى خوێندنى سوره‌تى (ناس و فه‌له‌ق)، وه كه‌سێك توشى كردبوویت داواى ئاوى ده‌ستنوێژه‌كه‌ى بكه‌و خۆتى پێبشۆره (إن شا‌ء الله) چاك ده‌بێت، وه بۆ ئه‌وه‌ى تۆ زیان به خه‌ڵكى نه‌گه‌یه‌نیت هه‌ر نازو نیعمه‌تێكت بینى دوعاى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و پارێزراوى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بكه‌و بڵێ: (ما شا‌ء الله لا قوة إلا بالله)، والله أعلم.