Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ ﴾
“Verily, thy Sustainer alone is fully aware as to who has strayed from His path, Just as He alone is fully aware of those who have found the right way.”
[ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (٧) ] به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زاناتره به‌وه‌ی كه كێ له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره لایداوه‌و گومڕا بووه، وه هه‌ر خوای گه‌وره زاناتره به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تن، واته: تۆ له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ی، وه ئه‌وان له ڕێگای ڕاست لایانداوه‌و ڕێگای ڕاستیان ون كردووه‌و وێڵ و سه‌رگه‌ردان و گومڕابوونه.