Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ خَلَقْنَٰكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَٰكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ ﴾
“Yea, indeed, We have created you, and then formed you; and then We said unto the angels, "Prostrate yourselves before Adam!" - whereupon they [all] prostrated themselves, save Iblis: he was not among those who prostrated themselves.”
[ وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ] ئه‌ی ئاده‌میزاد به دڵنیایی ئێوه‌مان دروست كردووه پاشان وێنه‌مان كێشاون، مه‌به‌ست له ئاده‌مه [ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] پاشان به فریشته‌كانمان وت كه كڕنوشی ڕێز بۆ ئاده‌م به‌رن [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ لَمْ يَكُنْ مِنَ السَّاجِدِينَ (١١) ].هه‌ر هه‌موویان كڕنوشیان بۆ ئاده‌م برد‌و فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان جێبه‌جێ كرد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه جنی بوو مه‌لائیكه‌ت نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر عیباده‌تی خوای ئه‌كرد له ڕیزی مه‌لائیكه‌تان باسكراوه ئه‌و له كڕنوشبه‌ران نه‌بوو وه كڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد.