Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ أَلْقُوا۟ ۖ فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ سَحَرُوٓا۟ أَعْيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَآءُو بِسِحْرٍ عَظِيمٍۢ ﴾
“He answered: "You throw [first]." And when they threw down [their staffs], they cast a spell upon the people's eyes, and struck them with awe, and produced mighty sorcery.”
[ قَالَ أَلْقُوا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو ئێوه ده‌ست پێ بكه‌ن واته: گوێتان پێ ناده‌م وه لێتان نا‌ترسێم [ فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ (١١٦) ] كاتێك كه ساحیره‌كان حه‌بل و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵدا سیحر‌و جادوویان له چاوی خه‌ڵكه‌كه كرد‌و ئه‌و حه‌بل و گوریس و گۆچان و دارانه هه‌ر هه‌مووی بوو به مار له پێش چاوى خه‌ڵكی، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا نابێ به مار به‌ڵام سیحریان له چاوی خه‌ڵكى كرد وه خه‌ڵكیان ترساند وه سیحرێكی زۆر گه‌وره‌یان كرد.