Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتَوْا۟ عَلَىٰ قَوْمٍۢ يَعْكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصْنَامٍۢ لَّهُمْ ۚ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱجْعَل لَّنَآ إِلَٰهًۭا كَمَا لَهُمْ ءَالِهَةٌۭ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ ﴾
“AND WE BROUGHT the children of Israel across the sea; and thereupon they came upon people who were devoted to the worship of some idols of theirs. Said [the children of Israel]: "O Moses, set up for us a god even as they have gods!" He replied: "Verily, you are people without any awareness [of right and wrong]!”
{لەپاش ئەو موعجیزە گەورەیە بەنی ئیسرائیل داوای گوێرەكە پەرستن دەكەن!} [ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ ] وه‌به‌نی ئیسرائیلمان له‌ده‌ریاكه په‌ڕانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه موسى - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی دا به‌ناو ئاوه‌كه‌دا دوانزه ڕێگای وشكی لێ كرایه‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره [ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ ] له‌وێ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر كه‌سانێكدا كه بتیان هه‌بوو كه په‌یكه‌ر بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگا‌و گوێره‌كه بوو ئه‌یان په‌رستن و له‌سه‌ریان ئه‌مانه‌وه [ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ] ئه‌مانه‌ی كه ئه‌م موعجیزه گه‌وره‌یان بینی كه خوای گه‌وره ده‌ریاكه‌ی بۆ له‌ت كردن وتیان: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - تۆیش خوایه‌ك بۆ ئێمه بڕیار بده‌و بتێكمان بۆ دابنێ له‌سه‌ر شێوه‌ی گوێره‌كه‌یه‌ك هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و قه‌ومه بتیان هه‌یه‌و ئه‌یپه‌رستن با ئێمه‌ش بیپه‌رستین [ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (١٣٨) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێكی زۆر نه‌زان و نه‌فامن له دوای ئه‌و هه‌موو موعجیزه گه‌ورانه داوای ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه گوێره‌كه‌یه‌ك بپه‌رستن، وه پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - له غه‌زای (حونه‌ین) دا به‌لای هه‌ندێك داردا تێپه‌ڕى كه موشریكان داریان هه‌بوو شمشێره‌كانیان پیادا هه‌ڵئه‌واسی، ئه‌مانیش وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تۆیش دارێك بۆ ئێمه دابنێ و بڕیار بده كه شمشێری پێدا هه‌ڵواسین بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگه‌كاندا سه‌ر بكه‌وین، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - الله أكبری كرد‌و فه‌رمووی: سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته به‌نو ئیسرائیل چیان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - وت ئێوه‌ش واتان به من وت، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ خوێندنه‌وه، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هیچ دار‌و به‌ردێك سودو زیانیان به ده‌ست نیه‌و سودو زیان ته‌نها به ده‌ست خواى گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت ته‌نها باوه‌ڕو متمانه‌مان به خواى گه‌وره هه‌بێت).