Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِىٓ أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَىٰنِى وَلَٰكِنِ ٱنظُرْ إِلَى ٱلْجَبَلِ فَإِنِ ٱسْتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوْفَ تَرَىٰنِى ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكًّۭا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًۭا ۚ فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبْحَٰنَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴾
“And when Moses came [to Mount Sinai] at the time set by Us, and his Sustainer spoke unto him, he said: "O my Sustainer! Show [Thyself] unto me, so that I might behold Thee!" Said [God]: "Never canst thou see Me. However, behold this mountain: if it remains firm in its place, then - only then - wilt thou see Me. And as soon as his Sustainer revealed His glory to the mountain, He caused it to crumble to dust; and Moses fell down in a swoon. And when he came to himself, he said: "Limitless art Thou in Thy glory! Unto Thee do I turn in repentance; and I shall [always] be the first to believe in Thee!"”
{مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - داوای بینینی خوای گەورە دەكات لە دونیادا!} [ وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا ] وه كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - هات بۆ مه‌وعیدی دیاریكراوی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات [ وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ ] وه په‌روه‌ردگار قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كرد به‌بێ واسیته مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - قسه‌ی خوای گه‌وره‌ی بیست، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه) [ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنْظُرْ إِلَيْكَ ] كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - گوێی له قسه‌ی خوای گه‌وره بوو ئه‌مجا تامه‌زرۆی بینینی خوای گه‌وره بوو، بۆیه فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگام بده با بتبینم [ قَالَ لَنْ تَرَانِي ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - له دونیادا تۆ ناتوانی من ببینی، (به‌ڵام فه‌رمووده‌كان موته‌واتیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه باوه‌ڕداران له قیامه‌ت و به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره ئه‌بینن) [ وَلَكِنِ انْظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: به‌ڵام ته‌ماشای ئه‌و شاخه بكه ئه‌گه‌ر له جێی خۆیدا مایه‌وه ئه‌وه تۆیش ئه‌توانی من ببینی [ فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ ] كاتێك كه په‌روه‌ردگار خۆی ده‌رخست بۆ شاخه‌كه [ جَعَلَهُ دَكًّا ] شاخه‌كه ورد‌و خاش بوو، بوو به خۆڵ [ وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا ] وه موساش - صلی الله علیه وسلم - له‌هۆش خۆی چوو [ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ ] وه كاتێك هاته‌وه هۆش خۆی وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ له‌وه‌ی كه داوا بكه‌م له دونیادا تۆ ببینم [ تُبْتُ إِلَيْكَ ] من ته‌وبه ئه‌كه‌م و بۆ لای تۆ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌و جارێكی تر داواى بینینى تۆ ناكه‌م له دونیادا [ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (١٤٣) ] وه من یه‌كه‌م باوه‌ڕدارم له به‌نى ئیسرائیل‌دا، یان من یه‌كه‌م باوه‌ڕدارم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كه‌س تا رۆژى قیامه‌ت له دونیادا ناتبینێت.