Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَىٰ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌ ۚ أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمْ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا ۘ ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ ﴾
“AND IN his absence the people of Moses took to worshipping the effigy of a calf [made] of their ornaments, which gave forth a lowing sound." Did they not see that it could neither speak unto them nor guide them in any way? [And yet] they took to worshipping it, for they were evildoers:”
{ لە غیابی مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - سامیری گوێرەكە دروست دەكات‌و بەنی ئیسرائیل دەیپەرستن!} [ وَاتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَى مِنْ بَعْدِهِ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ ] له دوای ئه‌وه‌ی كه موسى - صلی الله علیه وسلم - ڕۆیشت بۆ كێوی (طور) بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره (سامیری) كه‌سێكی ناودار بوو له‌ناو به‌نی ئیسرائیل‌دا ئه‌و خشڵ و زێڕانه‌ی كه پێیان بوو له‌وه گوێره‌كه‌یه‌كى بۆ دروست كردن كه لاشه‌ی هه‌بوو وه ده‌نگی لێوه ئه‌هات و ئه‌یبۆڕاند [ أَلَمْ يَرَوْا أَنَّهُ لَا يُكَلِّمُهُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا نابینن ئه‌مه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوا بوایه ئه‌بوایه قسه‌ی بكردایه‌و خوا ئه‌بێ قسه بكات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه [ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا اتَّخَذُوهُ ] وه هیچ ڕێگایه‌كی باشیان نیشان نادات كه بیگرنه به‌ر [ وَكَانُوا ظَالِمِينَ (١٤٨) ] وه ئه‌مانه كه‌سانێكی سته‌مكار بوون چونكه ئه‌و گوێره‌كه‌یان په‌رست.