Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُۥ سَبْعِينَ رَجُلًۭا لِّمِيقَٰتِنَا ۖ فَلَمَّآ أَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّٰىَ ۖ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآ ۖ إِنْ هِىَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهْدِى مَن تَشَآءُ ۖ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا ۖ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْغَٰفِرِينَ ﴾
“And Moses chose out of his people seventy men to come [and pray for forgiveness] at a time set by Us. Then, when violent trembling seized them, he prayed: "O my Sustainer! Hadst Thou so willed, Thou wouldst have destroyed them ere this, and me [with them]. Wilt Thou destroy us for what the weak-minded among us have done? (All] this is but a trial from Thee, whereby Thou allowest to go astray whom Thou willest, and guidest aright whom Thou willest. Thou art near unto us: grant us, then, forgiveness and have mercy on us - for Thou art the best of all forgivers!”
{مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - حەفتا كەس هەڵدەبژێرێت بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن كردن لە خوا} [ وَاخْتَارَ مُوسَى قَوْمَهُ سَبْعِينَ رَجُلًا لِمِيقَاتِنَا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - له دوای ئه‌م ڕووداوه حه‌فتا كه‌سی له قه‌ومه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژارد له‌باشترینیان تا عوزر بێننه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و داوای لێخۆشبوو‌ن له خواى گه‌وره بكه‌ن [ فَلَمَّا أَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ ] كاتێك كه زه‌ویه‌كه له ژێریاندا جووڵاو هه‌ژاو مردن، (هه‌رچه‌نده ئه‌مانه گوێلكه‌كه‌یان نه‌په‌رست بوو، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ى خه‌ڵكیشیان نه‌كرد بوو له په‌رستنى بۆیه خوا سزاى دان)، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى بینینى خواى گه‌وره‌یان كرد [ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُمْ مِنْ قَبْلُ وَإِيَّايَ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر تۆ ویستت لێ بوایه پێشتر ئه‌مانت ئه‌مراند وه منیش له‌گه‌ڵیاندا، واته: ئێستا مه‌یانمرێنه چونكه به‌نی ئیسرائیل ئه‌ڵێن ئه‌مه موسى به‌فێڵ بردیانی بۆ ئه‌وێ تا بیانكوژێ [ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ السُّفَهَاءُ مِنَّا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئایا ئێمه له‌ناو ئه‌ده‌ی به‌هۆی كرده‌وه‌ی هه‌ندێك له كه‌سه خراپه‌كانی ئێمه له (سامیری) و هاوه‌ڵه‌كانی [ إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ ] ئه‌مه ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن تۆوه [ تُضِلُّ بِهَا مَنْ تَشَاءُ ] ویستت لێ بێ هه‌ر كه‌سێكی پێ گومڕا ئه‌كه‌ی [ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ ] وه ویستت لێ بێ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌ده‌یت، هیدایه‌ت و گومڕایی به‌ده‌ست تۆیه [ أَنْتَ وَلِيُّنَا ] هه‌ر تۆ دۆست و پشتیوان و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌ری ئێمه‌ی [ فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ (١٥٥) ] خوایه لێمان خۆشبه له‌و تاوانانه‌ی كه له پێشوودا كردمان، وه ڕه‌حممان پێ بكه بۆ داهاتوو بمانپارێزه له تاوان، هه‌ر تۆ باشترین لێخۆشبووی.