Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِىَّ ٱلْأُمِّىَّ ٱلَّذِى يَجِدُونَهُۥ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴾
“those who shall follow the [last] Apostle, the unlettered Prophet whom they shall find described in the Torah that is with them, and [later on] in the Gospel: [the Prophet] who will enjoin upon them the doing of what is right and forbid them the doing of what is wrong, and make lawful to them the good things of life and forbid them the bad things, and lift from them their burdens and the shackles that were upon them [aforetime]. Those, therefore, who shall believe in him, and honour him, and succour him, and follow the light that has been bestowed from on high through him-it is they that shall attain to a happy state."”
{شوێنكەوتوانی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – سەركەوتوون} [ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌كه‌ون كه ره‌سول و نه‌بی بووه نێردراوی خوای گه‌وره بووه (الْأُمِّيَّ) بووه واته: نه‌خوێنده‌وار بووه وه بۆ لای قه‌ومێكی نه‌خوێنده‌وار نێردراوه كه عه‌ره‌ب بوونه [ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ ] كه جووله‌كه‌و گاوره‌كانیش له لای خۆیان سیفه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كه محمده - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بینن و نووسراوه [ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌و پێغه‌مبه‌ره فه‌رمانیان پێ ئه‌كات به هه‌موو كارێكی چاك، كه چاكترینیان په‌رستنى خواى گه‌وره‌یه به تاك و ته‌نها [ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه قه‌ده‌غه‌و ڕێگریان لێ ئه‌كات له هه‌موو كارێكی خراپ، كه خراپترینیان هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خواى گه‌وره [ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ ] وه هه‌موو شتێكى پاك و به‌تام و چێژ‌و به‌له‌زه‌تیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه به‌نو ئیسرائیل كاتی خۆی له خۆیانیان حه‌رام كردبوو [ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ] وه هه‌موو شتێكى پیسیان لێ حه‌رام ئه‌كات [ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ ] وه ئه‌و باره گرانانه‌ی كه خۆیان خستبوویانه سه‌رشانی خۆیان ئه‌م هه‌موو ئه‌و باره قورسانه‌یان له‌سه‌رشان لائه‌دات [ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ] وه‌ئه‌و كۆت و زنجیرانه‌ی كه پێیانه‌وه بوو كه باری قورسیان خستبووه سه‌رشانی خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تیادا بێت ئه‌م پێغه‌مبه‌ره - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان له‌سه‌ر لائه‌دا [ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ ] جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانی پێ بێنن له به‌نی ئیسرائیل وه له غه‌یری ئه‌وانیش وه به‌گه‌وره‌ی بزانن و ڕێزی لێ بگرن و سه‌ری بخه‌ن [ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ ] وه شوێن ئه‌و نوورو ڕووناكیه بكه‌ون كه له‌گه‌ڵیدا دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٥٧) ] ئا ئه‌مانه كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیا بێت ئه‌مانه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازن له دونیا‌و قیامه‌تدا.