Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴾
“Say [O Muhammad]: "O mankind! Verily, I am an apostle of God to all of you, [sent by Him] unto whom the dominion over the heavens and the earth belongs! There is no deity save Him; He [alone] grants life and deals death!" Believe, then, in God and His Apostle-the unlettered Prophet who believes in God and His words-and follow him, so that you might find guidance!”
[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به خه‌ڵكی بفه‌رمه: ئه‌ی خه‌ڵكی من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م بۆ لای هه‌ر هه‌مووتان نێردراوم، كه ئه‌مه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندێتێكانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چونكه پێغه‌مبه‌رانى تر ته‌نها بۆ لاى خه‌ڵكى شارێك یان دێیه‌ك یان ناوچه‌یه‌ك یان هۆزێك ده‌نێردران [ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ته‌نها خوای گه‌وره‌یه ژیان و مردنی به‌ده‌سته‌و ئه‌مانژیه‌نێ و ئه‌مانمرێنێ [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ ] ئێوه ئیمان بێنن به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه محمده - صلی الله علیه وسلم - كه ره‌سول و (نه‌بی) یه كتابیشی بۆ هاتووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره وه خوێنده‌واری نه‌بووه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌خوێنده‌وار بووه، كه ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و وشه‌كانی خوای گه‌وره دێنێ هه‌موو ئه‌و كتابانه‌ی كه پێشتر بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تر دایبه‌زاندووه [ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٨) ] وه ئێوه شوێنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌ون - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تتان بدات بۆ رێگاى راست.