Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًۭا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ ۙ لَا تَأْتِيهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ ﴾
“And ask them about that town which stood by the sea: how its people would profane the Sabbath whenever their fish came to them, breaking the water's surface, on a day on which they ought to have kept Sabbath -because they would not come to them on other than Sabbath-days! Thus did We try them by means of their [own] iniquitous doings.”
{بەسەرهاتی هاوەڵانی رۆژی شەممە} [ وَاسْأَلْهُمْ عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ الْبَحْرِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیار له جووله‌كه‌كانی مه‌دینه بكه سه‌باره‌ت به‌و دێ¬یه‌ی كه له ڕۆخی ده‌ریا بووه كهدێى (ئه‌یله) بووه له كه‌نارى ده‌ریاى (قلزهم)، له نێوان (مه‌دیه‌ن و طور) واته ئه‌مه به جووله‌كه‌كان بڵێ و یادیان بخه‌ره‌وه: كه باوك و باپیرانیان ئاوایان كردووه [ إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ ] كاتێك كه ده‌ستدرێژیان ئه‌كرد له ڕۆژی شه‌ممه‌دا كاتێك كه خوای گه‌وره وه‌كو تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌ی لێ كردن كه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاو بكه‌ن [ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا ] له ڕۆژی شه‌ممه‌شدا به‌لێشاو ماسی ئه‌هاته سه‌ر ده‌ریاكه له هه‌موو شوێنێكه‌وه، وه به‌چاوی خۆیان ئه‌یانبینی و ئه‌یانتوانی به‌ئاسانی ڕاوی بكه‌ن [ وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ لَا تَأْتِيهِمْ ] به‌ڵام جگه له ڕۆژی شه‌ممه ماسیه‌كان ده‌ر نه‌ئه‌كه‌وتن [ كَذَلِكَ نَبْلُوهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٣) ] به‌م شێوازه ئێمه تاقیمان كردنه‌وه به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان كه ئه‌وانیش فێڵیان كرد‌و له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاوی ماسییان كرد به‌وه‌ی تۆڕیان ئه‌خسته ناوی به‌ڵام له شه‌ممه ده‌ریان نه‌ئه‌كرد له یه‌ك شه‌ممه ده‌ریان ئه‌كرد، یان جۆگه‌له‌یان لێ ئه‌دا دواتر به‌ریان ئه‌گرت له شه‌ممه ده‌ریان نه‌ئه‌كرد له یه‌ك شه‌ممه ئه‌وه‌ی ناو جۆگه‌كه‌یان ده‌رئه‌كرد.