Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌۭ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ۙ ٱللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ قَالُوا۟ مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴾
“And whenever some people among them asked [those who tried to restrain the Sabbath-breakers], "Why do you preach to people whom God is about to destroy or [at least] to chastise with suffering severe?" -the pious ones would answer, "In order to be free from blame before your Sustainer, and that these [transgressors, too,] might become conscious of Him."”
[ وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ ] خه‌ڵكى بوونه سێ كۆمه‌ڵ: كۆمه‌ڵێك ڕاویان كرد، وه كۆمه‌ڵێك ڕاویان نه‌كرد به‌ڵام فه‌رمانیان پێیان نه‌ئه‌كرد به‌چاكه‌و نه‌هیشیان لێ نه‌ئه‌كردن له خراپه، وه‌كۆمه‌ڵێك ڕاویان نه‌كردو فه‌رمانیشیان پێ ئه‌كردن به‌چاكه‌و نه‌هیان لێ ئه‌كردن له خراپه، كۆمه‌ڵی دووه‌م كه خۆیان راویان نه‌كرد به‌ڵام به‌وانه‌ی كه ئامۆژگاری خراپه‌كارانیان ئه‌كرد پێیان وتن بۆچی ئێوه ئامۆژگاری كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره له‌ناویان ئه‌بات [ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ] یاخود سزایه‌كی به‌ئێش و ئازار‌و سه‌ختیان ئه‌دات بۆ وازیان لێ ناهێنن [ قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (١٦٤) ] وتیان: بۆ ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره عوزرێكمان هه‌بی كه ئێمه ئامۆژگاری ئه‌مانه‌مان كردووه، وه به‌ڵكو ئه‌وانیش ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و سه‌رپێچی كردنه‌ی خوای گه‌وره.