Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦٓ أَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذْنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ بِعَذَابٍۭ بَـِٔيسٍۭ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ ﴾
“And thereupon, when those [sinners] had forgotten all that they had been told to take to. heart, We saved those who had tried to prevent the doing of evil, and overwhelmed those who had been bent on evildoing with dreadful suffering for all their iniquity;”
{خوای گەورە خراپەكارانی كرد بە مەیمون‌و بەراز} [ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ ] كاتێك ئامۆژگاری پیاوچاكانیان له‌یاد كرد‌و وه‌ریان نه‌گرت، وه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره [ أَنْجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ ] ئه‌وانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكیان ئه‌كرد له خراپه ئه‌وانمان ڕزگار كرد [ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٥) ] ئه‌وانه‌شی كه سته‌مكار بوون ڕاویان ئه‌كرد له ڕۆژی شه‌ممه ئه‌وانه‌شمان برده‌وه به سزایه‌كی زۆر سه‌خت و به‌ئێش و ئازار به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، كه خواى گه‌وره كردنى به مه‌یمون و به‌راز، به‌ڵام خوای گه‌وره باسی كۆمه‌ڵی دووه‌می نه‌كرد كه ڕاویشیان نه‌كردو ئامۆژگاری خه‌ڵكیشیان نه‌كرد، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: نازانم ئایا ڕزگار بوون یان نا تا دواتر (عیكریمه) بۆی ئه‌سه‌لمێنێ كه خوای گه‌وره ئه‌وانیشی ڕزگار كردووه، (كه‌واته پێویسته مرۆڤـ هه‌ر چاك و صاڵح نه‌بێت بۆ خۆى، به‌ڵكو پێویسته چاكسازو موصڵیح بێت بۆ جگه له خۆى).