Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلْعِقَابِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“And lo! Thy Sustainer made it known that most certainly He would rouse against them, unto Resurrection Day, people who would afflict them with cruel suffering: verily, thy Sustainer is swift in retribution - yet, verily, He is [also] much-forgiving, a dispenser of grace.”
{تا رۆژی قیامەت جولەكە ریسوا‌و زەلیل‌و سەرشۆڕ دەبن} [ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] په‌روه‌ردگارت به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت وه سوێند ده‌خوات كه كه‌سانێك ئه‌نێرێته سه‌ر جووله‌كه كه به خراپترین سزا سزایان بدات و وه ده‌بێت زه‌لیل و سه‌رشۆڕو ڕیسوا و ژێرده‌سته بن تا ڕۆژی قیامه‌ت به هۆى تاوان و سه‌رپێچى و فێڵكردنیان، ئه‌بێ حاڵی جووله‌كه وابێ ته‌نها له هه‌ندێك حاڵه‌تی كه‌مدا ئه‌وان زاڵ و باڵاده‌ستن [ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ ] به‌دڵنیایى سزای په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر خێرایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن [ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٦٧) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ته‌وبه ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌به‌زه‌ییه.