Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌۭ وَرِثُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا ٱلْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌۭ مِّثْلُهُۥ يَأْخُذُوهُ ۚ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَٰقُ ٱلْكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ وَدَرَسُوا۟ مَا فِيهِ ۗ وَٱلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴾
“And they have been succeeded by [new] generations who - [in spite of] having inherited the divine writ-clutch but at the fleeting good of this lower world and say, "We shall be forgiven, the while they are ready, if another such fleeting good should come their way, to clutch at it [and sin again]. Have they not been solemnly pledged through the divine writ not to attribute unto God aught but what is true, and [have they not] read again and again all that is therein? Since the life in the hereafter is the better [of the two] for all who are conscious of God -will you not, then, use your reason?”
[ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ ] وه له دوای ئه‌مانه نه‌وه‌كانیان كه‌سانێكى خراپ جێی ئه‌مانیان گرته‌وه كه هیچ خێریان تیا نه‌بوو [ وَرِثُوا الْكِتَابَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَذَا الْأَدْنَى ] وه بوونه میراتگری ته‌ورات له باوك و باپیرانیان كه ئه‌یانخوێنده‌وه‌و كاریان پێ نه‌ئه‌كردو دونیایان پێ ئه‌كڕی به‌ڕه‌شوه‌و حه‌رام، وه گۆڕانكاریان ئه‌كرد له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا [ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا ] وه ئه‌یانووت: ئاساییه دواتر خوای گه‌وره لێمان خۆش ئه‌بێ به‌وه دڵی خۆیان ئه‌دایه‌وه [ وَإِنْ يَأْتِهِمْ عَرَضٌ مِثْلُهُ يَأْخُذُوهُ ] تاوانیان دهكردو داواى لێخۆش‌بوونیان ده‌كرد وه كه دووباره تاوانه‌كه‌یان بۆ بگونجایه ئه‌نجامیان ده‌دایه‌وه، یان ئه‌گه‌ر دووباره دونیایان ده‌ست بكه‌وتایه‌ته‌وه پێی ئه‌وه به‌ته‌ورات ئه‌یانگۆڕیه‌وه ته‌وراته‌كه‌یان به‌كار ئه‌هێنا بۆ ده‌ستخستنی دونیا جار له دوای جار [ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِمْ مِيثَاقُ الْكِتَابِ أَنْ لَا يَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] ئایا له ته‌وراتدا عه‌هدو به‌ڵێنیان لێ وه‌رنه‌گیرابوو كه جگه له حه‌ق هیچ به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه نه‌ڵێن و ده‌ستكاری كتابی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن [ وَدَرَسُوا مَا فِيهِ ] وه ئه‌م شته‌یان خوێنده‌وه وه زانیشیان ئینجا وازیان لێ هێنا بۆیه سزایان سه‌ختتره [ وَالدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٦٩) ] به‌ڵام له‌م دونیایه‌ی كه ئه‌وان ده‌ستی ئه‌خه‌ن ئه‌گه‌ر قیامه‌تیان پێ ده‌ست بخستایه ئه‌وه باشتر بوو بۆ كه‌سانێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆیان بپارێزن ئه‌وه بۆ عاقڵ نابن و فام ناكه‌ن و تێناگه‌ن.