Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ لَءَاتِيَنَّهُم مِّنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَٰنِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَٰكِرِينَ ﴾
“and shall most certainly fall upon them openly as well as in a manner beyond their ken, and from their right and from their left: and most of them Thou wilt find ungrateful."”
[ ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ ] پاشان ئه‌بێ بۆیان بێم له پێشیانه‌وه هانیان ئه‌ده‌م بۆ دونیا، وه له دوایانه‌وه گومانیان بۆ دروست ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به قیامه‌ت، وه له‌لای ڕاستیانه‌وه سستیان ده‌كه‌م له چاكه كردن، وه له‌لای چه‌پیانه‌وه خراپه‌و تاوانیان بۆ ده‌رازێنمه‌وه، هه‌موو ڕێگاو هۆكارێك ئه‌گرمه به‌ر بۆ گومڕا كردنیان، (به‌ڵام سه‌ره‌وه‌ی باس نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره دائه‌به‌زێ) [ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (١٧) ] وه ئه‌بێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار زۆربه‌ی خه‌ڵك نه‌بینی كه شوكرانه‌بژێری تۆ بكات، یان به‌تاك و ته‌نها تۆ بپه‌رستن به‌ڵكو گومڕایان ئه‌كه‌م و له ڕێگای ڕاست ده‌ریان ئه‌كه‌م.