Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِىٓ ءَاتَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ ﴾
“And tell them what happens to him to whom We vouchsafe Our messages and who then discards them: Satan catches up with him, and he strays, like so many others, into grievous error.”
{بەسەرهاتی (بەلعام)} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌رهاتێكی تریش بۆ به‌نی ئیسرائیل باس بكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئایه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشی كه پیاوێك بوو ناوى (به‌لعام) بووه له شاری ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا (جه‌ببارین) بوو ئه‌وه‌ی كه موسى - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بڕۆنه ژووره‌وه، وتیان: ناچین، ئه‌و خراپه‌كارانه به‌و پیاوه‌یان وت: -كه‌سێك بووه كه خوای گه‌وره دوعای قبووڵ كردووه- وه‌ره دوعا له موسى - صلی الله علیه وسلم - بكه خوا بیگه‌ڕێنێته‌وه‌و له كۆڵمانى بكاته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر زاڵ بێت به‌سه‌رماندا له ناومان ده‌بات، ئه‌ویش وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر دوعا له موسى - صلی الله علیه وسلم - بكه‌م ئه‌وه خوای گه‌وره له‌ناوم ئه‌دات و دونیا‌و قیامه‌تم ئه‌فه‌وتێ، قه‌ناعه‌تیان پێی كرد‌و دوعای له موسى - صلی الله علیه وسلم - كردووه ئه‌ویش [ فَانْسَلَخَ مِنْهَا ] ئیتر چۆن ئاژه‌ڵ له پێسته‌كه‌ی ده‌رئه‌كرێ ئاوا له‌و پیاوچاكیه ده‌رچوو كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیبوو [ فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ ] وه شه‌یتان شوێنی كه‌وت و بوو به هاوه‌ڵی [ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ (١٧٥) ] وه بووه كه‌سێك له‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌ش و سه‌رلێشێواون وه كافرو موڕته‌د بوو، وه ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئومه‌ییه) یش دابه‌زى.