Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخْلَدَ إِلَى ٱلْأَرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ ۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۚ فَٱقْصُصِ ٱلْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴾
“Now had We so willed, We could indeed have exalted him by means of those [messages]: but he always clung to the earth and followed but his own desires. Thus, his parable is that of an [excited] dog: if thou approach him threateningly, he will pant with his tongue lolling; and. if thou leave him alone, he will pant with his tongue lolling. Such is the parable of those who are bent on giving the lie to Our messages. Tell [them], then, this story, so that they might take thought.”
[ وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه‌و له‌سه‌ر ئه‌و پیاوچاكیه‌ی خۆی بمایاته‌وه ئه‌وا پله‌و پایه‌یمان به‌رز ئه‌كرده‌وه‌و ڕێزمان لێ ئه‌نا [ وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ ] به‌ڵام خۆی نزم و نه‌وی كرده‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی وه دونیای ویست و دونیای هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وت [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ ] وه نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه وه‌كو نموونه‌ی سه‌گێك وایه [ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ] كه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و سه‌گه بیبه‌ستیته‌وه هه‌ر زمان ده‌ر ئه‌كات وه ئه‌گه‌ر به‌ریده‌یت هه‌ر زمان ده‌رئه‌كات له هه‌موو حاڵه‌تێكدا سه‌گ هه‌ر زمانی ده‌رئه‌كات، واته: حیكمه‌تی پێ ببه‌خشی و نه‌یبه‌خشی هه‌ر وه‌ری ناگرێ، وه ئامۆژگاری بكه‌ی نه‌یكه‌ی هه‌ر وه‌ری ناگرێ [ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] ئه‌مه نموونه‌ی كه‌سانێكی نزم و بێ نرخه كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌درۆ ئه‌زانن له جووله‌كه‌و جگه له‌وانیش كه ده‌ستكاری ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (١٧٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌م ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه‌یان بۆ بگێڕه‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌خۆیاندا بچنه‌وه.