Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ سَآءَ مَثَلًا ٱلْقَوْمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ ﴾
“Evil is the example of people who are bent on giving the lie to Our messages: for it is against their own selves that they are sinning!”
[ سَاءَ مَثَلًا الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] نموونه‌ی كه‌سانێك كه ئایه‌ته‌كان ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه ناشرینترین و خراپترین نمونه‌یه كه چوێنراون به سه‌گ كه ته‌نها له خه‌مى خواردن و ئاره‌زوویدایه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك واز له زانست و زانیارى شه‌رعى و هیدایه‌ت بێنێت و شوێن هه‌واو ئاره‌زوى بكه‌وێت ئه‌وا چوێنراوه به‌و سه‌گه كه خراپترین نمونه‌یه [ وَأَنْفُسَهُمْ كَانُوا يَظْلِمُونَ (١٧٧) ] وه خواى گه‌وره زوڵمى لێ نه‌كردن به‌ڵكو خۆیان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كرد به‌وه‌ی كه شوێنى هیدایه‌ت نه‌كه‌وتن، به‌ڵكو شوێنى هه‌واو ئاره‌زوویان كه‌وتن.