Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌۭ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ ءَاذَانٌۭ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ كَٱلْأَنْعَٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ ﴾
“And most certainly have We destined for hell many of the invisible beings and men who have hearts with which they fail to grasp the truth, and eyes with which they fail to see, and ears with which they fail to hear. They are like cattle -nay, they are even less conscious of the right way: it is they, they who are the [truly] heedless!”
[ وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ ] كه‌سانێكی زۆرمان له جن و له مرۆڤ بۆ جه‌هه‌ننه‌م دروست كردووه‌و داناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی دۆزه‌خن وه سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كه‌ن [ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا ] كه‌سانێكن كه دڵیان هه‌یه به‌ڵام پێی تێناگه‌ن له حه‌ق [ وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا ] وه چاویان هه‌یه به‌ڵام حه‌قی پێ نابینن [ وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا ] وه گوێیان هه‌یه به‌ڵام حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری پێ نابیستن [ أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ ] ئه‌مانه وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌وه‌ی كه سوود له چاو و گوێ و دڵیان نابینن [ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ] به‌ڵكو له ئاژه‌ڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردانترن چونكه ئاژه‌لأ به‌قسه‌ى شوانه‌كه ده‌كات ئه‌گه‌ر چى له قسه‌یشى تێنه‌گات [ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (١٧٩) ] ئه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێ ئاگان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره.