Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴾
“AND GOD'S [alone] are the attributes of perfection; invoke Him, then, by these, and stand aloof from all who distort the meaning of His attributes: they shall be requited for all that they were wont to do!”
{تەوەسول كردن بە ناوە جوانەكانی خوای گەورە} [ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا ] وه خوای گه‌وره ناوه جوانه‌كانی هه‌یه تۆ به‌و ناوه جوانانه‌وه له خوا بپاڕێره‌وه‌و بڵێ: یا رحمن یارحیم یا كریم یا عزیز، وه ته‌وه‌سولی پێ بكه‌و بڵێ: خوایه بۆ خاتری ناوه جوانه‌كانت، (هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و له خۆیدا جێبه‌جێى بكات ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره كه‌س نایزانێت ته‌نها خۆى نه‌بێت چونكه هه‌ندێك ناوى هه‌یه له هیچ كتابێكى ئاسمانى داینه‌به‌زاندووه‌و به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێكیشى نه‌ووتووه‌و لاى خۆى هێشتوویه‌تێوه) [ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ] وه واز بێنن له‌و كه‌سانه‌ی كه بێ باوه‌ڕن به ناوه‌كانی خوای گه‌وره وه‌ك موشریكان كه ناوی بته‌كانیان له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره وه‌رگرتبوو وه‌كو (لات و عوززازو مه‌نات)، یان ئه‌وانه‌ی كه ئینكاری ناو و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و به درۆى ده‌زانن، ئیلحاد واته: لادان له مه‌به‌ست [ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٨٠) ] ئه‌مانه سزای ئه‌و كرده‌وه‌یان وه‌رئه‌گرن كه باوه‌ڕیان به‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره نیه.