Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ لَٱسْتَكْثَرْتُ مِنَ ٱلْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِىَ ٱلسُّوٓءُ ۚ إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴾
“Say [O Prophet]: "It is not within my power to bring benefit to, or avert harm from, myself, except as God may please. And if I knew that which is beyond the reach of human perception, abundant good fortune-would surely have fallen to my lot, and no evil would ever have touched me. I am nothing but a warner, and a herald of glad tidings unto people who will believe."”
{سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە} [ قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من بۆ نه‌فسی خۆم هیچ سوودو زیانێكم به‌ده‌ست نیه مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی ویستى لێ بێ هه‌ندێك شتم پێ بڵێ [ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ ] وه ئه‌گه‌ر من نهێنی غه‌یبم بزانیایه ئه‌وا ئیشی خێر‌و چاكه‌م بۆ خۆم زۆر ئه‌كرد له كڕین و فرۆشتن و به‌رژوه‌ندی دین و دونیا [ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ ] وه هه‌رگیز تووشی خراپه نه‌ئه‌بووم به‌ڵام غه‌یب نازانم بۆیه له هه‌ندێك جه‌نگدا تێكئه‌شكێم یان صه‌حابه‌م ئه‌كوژرێ، (كه پێغه‌مبه‌رى خوا غه‌یب نه‌زانێت چۆن خه‌ڵكى غه‌یب ده‌زانن؟! نابێت مرۆڤـ باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه بكات كه بانگه‌شه‌ى زانینى غه‌یب ده‌كه‌ن له جادووگه‌رو فاڵچیان، چونكه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕیان پێ بكات ئه‌وا كافر ده‌بێت و كرده‌وه چاكه‌كانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه) [ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (١٨٨) ] ئیشی من ته‌نها ئاگادار كردنه‌وه‌و ترساندن و موژده‌دانه به كه‌سانێك كه ئیمانیان هه‌بێ.