Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحًۭا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَا ۚ فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴾
“And yet, as soon as He has granted them sound [offspring], they begin to ascribe to other powers beside Him a share in bringing about what He has granted them! Sublimely exalted, however, is God- above anything to which men may ascribe a share in His divinity!”
[ فَلَمَّا آتَاهُمَا صَالِحًا ] كاتێك كه مناڵی صاڵحی پێیان به‌خشی یان مناڵێكی ساغ و ڕێك و ته‌واو [ جَعَلَا لَهُ شُرَكَاءَ فِيمَا آتَاهُمَا ] ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیاردا، لێره مه‌به‌ست ئاده‌م و حه‌وا خۆیان نیه به‌ڵكو مه‌به‌ست موشریكانه له نه‌وه‌كانی ئاده‌م و حه‌وا وه‌كو جوله‌كه‌و گاور، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌داوه‌و ئه‌و ئه‌ثهرانه‌ی كه هاتووه مناڵیان بووه‌و كه ناویان ناوه (عبدالله) مناڵه‌كه‌یان مردووه شه‌یتان وتوویه‌تی: ناوی بنێن (عبدالحارث) ئه‌و كاته ئه‌مێنێ به قسه‌یان كردووه ئه‌وانه (ئیسرائیلیاته)و هیچى صه‌حیح نیه‌و بنچینه‌و بنه‌ماو ئه‌سڵی نیه [ فَتَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (١٩٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر له‌وه به‌رزو بڵندتره كه موشریكان شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌ن.